Ömer Tuğrul Çam
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
بڕۆسكل – AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه نیگه‌رانن به كردنه‌وه‌ی "مەڕەش"ی داخراو له كۆماری توركی قوبرسی باكوور و ئه‌م لێدوانانه‌ی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوبرسه‌وه ده‌درێن و رایگه‌یاند "جگه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قوبرس".
جۆزێپ بۆڕێڵ له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و كردنه‌وه‌ی به‌شێكی "مەڕەش" له قوبرسی توركیا كه ماوه‌ی ٤٦ ساڵه داخراوه گوتی: "پێشهاته‌كانی 'مەڕەش' له كاتێكدا روویان دا كه هه‌وڵه‌كان له ئارادا بوون بۆ ده‌ستپێكردن به دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێویستی ده‌ستكردن به دانوستانه‌كان له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كگرتنی دوورگه‌كه".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی كێشه‌كانی قوبرس و گوتی: " یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ته‌واوی پابه‌نده به‌و پره‌نسیپانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دیاری‌یان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قوبرس كه فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ناوچه و دوو كۆمه‌ڵگا له‌خۆ ده‌گرێت".
جۆزێپ بۆڕێڵ له‌باره‌ی ستاتۆی "مەڕەش"یشه‌وه داوای كرد كارێك نه‌كرێت كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌گونجێت و داوای له توركیا كرد كه به جۆرێكی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیالۆگ له‌نێوان لایه‌نه‌كانی قوبرس و گوتی: "په‌یامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زۆر روونه، جگه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قوبرس. بۆیه نیگه‌رانین له كردنه‌وه‌ی "مەڕەش"ی داخراو. ئه‌م جۆره كارانه ده‌بنه هۆی بێمتمانه‌یی زیاتر و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری گرژییه‌كان. پێویسته چی زووه پاشه‌كشه له‌م جۆره هه‌نگاوانه بكرێت".
ناوچەی "مەڕەش" ناوچەیەکی گەشتوگوزاریی سەربە شاری "غازی ماغوسە"ی کۆماری تورکی قوبرسی باکوورە لەسەر هێڵی جیاکەرەوەی نێوان هەردوو قوبرس و لە ساڵی ١٩٧٤وە داخراوبوو.