Ömer Tuğrul Çam
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
برۆكسل- AA
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین، له‌دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌نجامیدا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی به‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان ده‌سپێده‌كه‌نه‌وه، ده‌ربڕی.
ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین له‌دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یامێكی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
ڤۆنده‌رلاین تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌سوودانه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا بیروڕایان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بابه‌تی كۆچ ئاڵوگۆڕ كردووه و رایگه‌یاندووه: "به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له‌وه ده‌كه‌م كه كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان له‌گه‌ڵ یۆنان‌دا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسی له‌وه‌شكردووه كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات گرنگن بۆ سه‌قامگیریی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندیی بنیتانهرانه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا.