جيهان, شیکردنەوە

ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە ھێرشەکەیان بە رێگەی تانک و تۆپ و فڕۆکەی جەنگی بۆ سەر غەززە بەردەوامە.

Abdullah Shukur  | 20.07.2018 - نوێکردنەوە : 21.07.2018
ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکرد

Quds
قودس - AA

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە ھێرشەکەیان بە رێگەی تانک و تۆپ و فڕۆکەی جەنگی بۆ سەر غەززە بەردەوامە.
گوتەبێژێكی سوپای ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە سنووری غەززەوە تەقە لە سەربازانی ئیسرائیلی کراوە و، بەم ھۆیەوەش سوپای ئیسرائیل ھێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە.

ئەو بەرپرسەی سوپا راشیگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوام لەسەر ئاسمانی غەززە دەفڕن و ھیچ زانیارییەکی لەبارەی کاتی کۆتایھاتنی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا نەکرد.

لەلایەکی دیکەش سوپای ئیسرائیل بە نووسراوێک رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکان و تانکەکانیان ھێرشێکی فراوانییان بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی سەر بە حەماس دەستپێکردووە.

لەلایەکی دیکەش بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ بەمەبەستی چاودێریکردنی پێشھاتەکانی غەززە سەردانی بارەگای سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی لە شاری تەلئەبیب کرد.

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی بەھۆی ھێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە شەھیدبوون گەیشتە چوار کەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın