گەنجێک لە نێجیریا پەرەی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانداوە کە نەخۆشییە کشتوکاڵییەکان دەستنیشان دەکات

Kaduna
کادونا - AA
شەمسوددین جیبریل، گەنجێکی نێجیریە و لە ویلایەتی کادونای وڵاتەکە دەژی، پەرەی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان داوە کە لە توانایدا هەیە نەخۆشییە کشتوکاڵییەکان دەستنیشان بکات و دەرمانڕێژیان بکات.
جیبریل-ی ٢٥ ساڵ، دەرچووی ئەندازیاری بۆشایی ئاسمانە و، ئامانجی ئەوەیە بە پەرەپێدانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەرهەمی کشتوکاڵ زیاد بکات و هاوکاری جوتیاران بکات لە ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشییەکاندا.
ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ئاسمانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەپشکنێت، نیشانەکانی نەخۆشی دەستنیشان دەکات و زانیارییەکان بۆ مۆبایلێکی زیرەک دەگوازێتەوە و پێشنیاری چارەسەر و خۆپارێزی بۆ جوتیاران دەخاتەڕوو.
جیبریل بە توانا و کەرەستەی خۆماڵی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بەرهەمهێناوە، کە دەتوانێت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەبێ هیچ کێشەیەکی تەکنیکی کار بکات.
لەڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە جیبریل ئامانجی ئەوەیە ڕێگریی بکات لە نەخۆشییەکانی ڕووەک، کە دەبنەهۆی لەدەستدانی بەرهەم لە کشتوکاڵدا و، ئاسانکاری بۆ جوتیاران دەکات لەبارەی ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشە تەندروستییەکانی کشتوکاڵ.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، جیبریل ئاماژەی بەوە کرد لە منداڵییەوە خولیای تەکنەلۆجیا و فڕۆکەوانی هەبووە و، لە قۆناغی ئامادەیی پەیوەندی بە یانەی ڕۆبۆتیک کردووە و، هەوڵیداوە ئەو دیزاینانەی فڕۆکە کە لە تەلەڤیزیۆن و مۆبایلدا بینیویەتی، بە کارتۆن و کەرەستەی فڕێدراو دووبارە بەرهەمبهێنێتەوە.
جیبریل لە زانکۆ بەشی ئەندازیاری بۆشایی ئاسمانی هەڵبژاردووە و، ئەو بیرۆکەی بەکارهێنانی ئەو زانیاری و لێهاتووییەی کە فێری بووە لە کشتوکاڵدا، لە باوکییەوە وەرگرتووە.
گوتیشی: "باوکم جگە لەوەی فەرمانبەری دەوڵەت بوو، کاری جوتیاریشی دەکرد. لە کاتی ئەنجامدانی پەینکردن و دەرمانڕژاندن لە کێڵگەدا، بارێکی قورسی دەخستە سەر پشتی و بەرکەوتەی ماددە کیمیاییەکانی دەبوو. کاتێک ئەو سەختییانەی بینیم کە تووشی دەبوو، بڕیارمدا ئەو بیرۆکەیە پەرەپێبدەم".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن