جيهان

گیانلەدەستدانی باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل

- گومان دەکرێت باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کردبێت.

Mustafa Deveci  | 17.05.2020 - نوێکردنەوە : 18.05.2020
گیانلەدەستدانی باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل

Quds

قودس- AA

باڵیۆزی چین لە ئیسڕائیل، دوو ویی تەمەن ٥٨ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە نزیک شاری تەل ئەبیب بە مردوویی دۆزرایەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو ویی پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو.

پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری مردنی دوو ویی دەست پێ کرد.

راگەیاندنەکانی ئیسڕائیل باس لەوە دەکەن کە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسدا، شوێنەواری هیچ لێدانێک لەسەر تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە هەربۆیە بەڵگە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە دوو ویی لە مانگی شوباتدا وەک باڵیۆزی چین لە ئیسڕائیل دامەزراوە.

کۆتا گوتاری باڵیۆزی کۆچکردووی چین لە ئیسرائیل لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناوە بووە

باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل دوو ویی تەمەن ٥٨ ساڵ کە بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا بەمردوویی دۆزرایەوە، چەند رۆژێک بەر لەئێستا و لە ١٢ی ئایاردا گوتارێکی لە رۆژنامەی "Jerusalem Post" بڵاوکردووەتەوە و تیایدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە چین لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) هەنگاوی پێویستی گرتووەتەبەر و حکوومەتی پەکین بەشێوەیەکی شەفاف زانیارییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسەکەی بڵاوکردووەتەوە.

دوو ویی لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کردووە کە وڵاتەکەی یەکەم سەنگەری بەرگریی دژی ڤایرۆسەکە دروستکردووە و رەوتی بڵاوبوونەوەی پەتاکەی گۆڕیوە و نووسیویەتی "ئەگەر هەنگاوە دڵنیاکانی چین، هەماهەنگییە شەفافەکەی و فیداکاری گەورەی گەلی چین نەبوونایە، پەتاکە کارەساتێکی زۆر گەورەتری دەخوڵقاند".

دوو ویی وەڵامی ئەو رەخنانەشی داوەتەوە کە باس لەوە دەکەن حکوومەتی پەکین هەندێک زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) شاردووەتەوە و نووسیویەتی "چین خاوەنی بەرپرسیارییەتییە و سڵناکاتەوە لە گوتنی راستی. قەروێڵەی چۆڵی نەخۆشخانەکان، داخستنی ناوچە تایبەتەکانی کەرەنتین و ئەو دوکەڵەی لە کارگەکانەوە بەرزدەبێتەوە سەلمێنەری راستی بەڵگەکانی چینن". 



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın