توركيا, جيهان

گوتەبێژی ئاک پارتی چەلیک: "ئەگەر چەکدانان جێبەجێ بکرێت سەرکۆمارمان گوتارێکی گشتگیری دەبێت"

گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک: "ئەگەر چەکدانان جێبەجێ بکرێت، ئەوا سەرکۆمارمان یەکەم گوتاری لە بارەی دۆخی ئێستا و دواتر پێشکەش دەکات. ئەمە گوتارێکی گشتگیر و قوڵ دەبێت".

Sefa Bilgitekin, Şeyma Güven  | 11.07.2025 - نوێکردنەوە : 11.07.2025
گوتەبێژی ئاک پارتی چەلیک: "ئەگەر چەکدانان جێبەجێ بکرێت سەرکۆمارمان گوتارێکی گشتگیری دەبێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک ڕایگەیاند: "ئەگەر چەکدانان جێبەجێ بکرێت، ئەوا سەرکۆمارمان بەو گوتارەی بە شێوەیەکی نەریتی لە کردنەوەی کەمپەکەدا پێشکەشی دەکات، یەکەم قسەی خۆی لە بارەی دۆخی ئێستا و دواتر دەکات. ئەمە گوتارێکی گشتگیر و قوڵ دەبێت".

لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵی TV100دا، چەلیک وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە ڕۆژەڤ دایەوە و، باسی لە بابەتە هەنووکەییەکان کرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر لە ژێر ڕۆشنایی ئامانجەکانی بەرەوپێش دەچێت یان نا، چەلیک ئاماژەی بەوە کرد لە هەڵمەتەکانی دەوڵەتدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جگە لە هێز، ڕێسای یاسایی جۆراوجۆر هەن هاندەرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی و جیابوونەوە لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی.

گوتەبێژی ئاک پارتی چەلیک باسی لەوە کرد کە پرۆسەی چەکدانانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگە و، چەک داماڵین و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە لە دەرەوەی خاکی تورکیا، لە دەوروبەری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و، گوتی: "سێ پۆلێنی سەرەکی هەن کە چەک داماڵین و هەڵوەشاندنەوەیان تێدایە. ئەم سێ پۆلێنە بریتین لە؛ پەکەکە لە عێراق، هەسەدە و پەیەدە لە سووریا و پژاک لە ئێران. هەروەها لە چوارچێوەی پێکهاتەی کەجەکە، پێکهاتەی نایاسایی لە تورکیا، ئەورووپا و شوێنەکانی دیکە هەن کە ڕێکخراون بۆ مەبەستی ئایدیۆلۆجی و دارایی. تەواوی ئەم پرۆسەیە پێویستی بە یەکلایی کردنەوە و کۆتاییهێنان هەیە".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو گوتارەکەی ڕۆژی شەممەی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، چەلیک ڕایگەیاند: "ئامادەکارییەکی گشتگیر بۆ کەمپەکە کراوە. نزیکەی هەموو بابەتەکان، واتە هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە سیاسەتی ناوخۆ و سیاسەتی دەرەوە هەیە، تاوتوێ دەکرێن. ئەگەر چەکدانان جێبەجێ بکرێت، ئەوا سەرکۆمارمان یەکەم گوتاری لە بارەی دۆخی ئێستا و دواتر پێشکەش دەکات. ئەمە گوتارێکی گشتگیر و قوڵ دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın