Hemın Othman Mohammed
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی نزیك له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، كوژرانی گوته‌بێژی رێکخراوەکەی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب راگه‌یاند، كه ناوی راسته‌قینه‌ی ته‌ها سوبحی فه‌لاحه.
عه‌دنانی تەمەن 39 ساڵ له دایكبووی شاری ئیدلبی سووریایه و به کەسایەتییەکی نزیك له سه‌رۆکی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ناسراوه، ئەو یه‌كێك بوو له ئه‌میره دیاره‌كانی رێكخراوەکە له سووریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له 5ی ئایاری 2015دا، بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ هەر کەسێک دانابوو كه زانیاری له‌باره‌ی عهدنانییهوه بدات و هاوكاریی ده‌ستگیركردنی بکات.