Mohammed Baqi Hussein
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی كه ئه‌بو محه‌مه‌د عهدنانیی گوته‌بێژی داعشی تێدا كراوه‌ته ئامانج ئاشکرایکرد هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی په‌لاماره‌كه به‌رده‌وامه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه پیته‌ر كووك له‌باره‌ی هه‌واڵی كوژرانی عهدنانیی ته‌مه‌ن 39 ساڵ له پێكدادانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری حه‌له‌ب، روونكردنه‌وه‌ی دا.
پیتەر كووك ئاماژەی بەوەکرد هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌نزیك ناوچه‌ی ئەلباب عهدنانییان كردووه‌ته ئامانجی هێرشێكی ئاسمانیی. وهەڵسەنگاندنی ئه‌نجامه‌كانی په‌لاماره‌كه درێژەی هەیە، به‌ڵام نه‌مانی عه‌دنانی له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا، گورزێكی كوشنده‌ی دیکەیە له داعش دراوه".
گوته‌بێژەکەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشکرایکرد عه‌دنانی به ئه‌ندازیاری هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش له ده‌ره‌وه و به گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه داده‌نرا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی نزیك له داعش بڵاویکردبووەوە عه‌دنانی كه ناوی راسته‌قینه‌ی تاها سوبحی فه‌لاحه لهپێكدادانهكانی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌بدا كوژراوه.
عه‌دنانی كه له‌دایكبووی ئیدلب بوو، به کەسایەتییەکی نزیك له سەرکردەی داعش ئەبوبەکرد به‌غدادی ناسرابوو، یه‌كێك بوو له سه‌ركرده دیاره‌كانی داعش له سووریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له 5ی ئایاری 2015دا، بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ هەر کەسێک دانابوو كه زانیاری له‌باره‌ی عهدنانییهوه بدات و هاوكاریی ده‌ستگیركردنی بکات.