Bilal Güler, Gamze Türkoğlu Oğuz
17 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید ئاشكرای كرد، خوازیارن حكوومه‌تێك پێكبهێنن كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له خۆ بگرێت.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له كابوڵی پایته‌خت سازی كرد، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی ئه‌فغانی و بیانیی دایه‌وه كه ژماره‌یه‌كیان ژن بوون.
موجاهید ئاشكرای كرد، خوازیارن حكوومه‌تێك پێكبهێنن كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له خۆ بگرێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی پێكهێنانی "حكوومهتێی ئیسلامیی".
گوته‌بێژه‌كه‌ی تاڵیبان باسی له‌وه‌كرد، تۆڵه له هیچ كه‌سێك ناكه‌نه‌وه به كاربه‌ده‌سته سه‌ربازییه‌كانی پێشوو و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له‌گه‌ڵ هێزه ئەمنییه‌كان كاریان كردووه. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه "هه‌مووانیان به‌خشیوه" و به‌ڵێنیشی دا ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌سه‌ر "بنه‌مای ئیسلام" بكه‌ن و جیاكاریی له دژیاندا نه‌كه‌ن.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تاڵیبان خوازیاره سه‌رجه‌م دامه‌زراوه میدیاییه‌كان درێژه به كار و چالاكییه‌كانیان بده‌ن و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له ئه‌فغانستانه‌وه هه‌ڕه‌شه له هیچ وڵاتێك ناكرێت و باڵیۆزخانه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتان له كابوڵ پارێزراو دەبن.