جيهان

گوتارى سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "قبوڵی ئەوە ناکرێت کە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە وەک ماشە بەکاربھێندرێن و جیاکاریی لە نێوان ئەو گرووپە تیرۆریستیانەدا بکرێت".

21.09.2021 - نوێکردنەوە : 26.09.2021
گوتارى سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

نیویۆرک - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، قبوڵی ئەوە ناکرێت کە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە وەک ماشە بەکاربھێندرێن و جیاکاریی لە نێوان ئەو گرووپە تیرۆریستیانەدا بکرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کارەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی رێگە نادات قەیرانی سووریا بۆ ماوەی دە ساڵی دیکە بەردەوام بێت و گوتی: "بە پێداگرییەوە خەباتمان لە دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی کە ھەڕەشە لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی نیشتمانیمان دەکەن بەردەوام دەبێت".

ئەردۆغان گوتی: "ئێمە وەک وڵاتێک کە لە قەیرانی سووریادا شکۆی مرۆڤایەتیمان رزگارکرد، ئیتر توانا و ئارامیمان لە پێشوازیکرن لە شەپۆلی نوێی کۆچبەرادندا نەماوە".

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "قبوڵی ئەوە ناکرێت کە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە وەک ماشە بەکاربھێندرێن و جیاکاریی لە نێوان ئەو گرووپە تیرۆریستیانەدا بکرێت".

ئەردۆغان سەبارەت بە لیبیا گوتی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی ھەوڵەکانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتمانیی، بۆ فەراھەمکردنی خزمەتگوزاری گشتیی، یەکخستنەوەی تەواوی دامەزراوە حکوومییەکان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. بانگەوازەکەم بۆ کۆمەڵگەی گشتیی بۆ ئەوەی پاڵپشتیی حکوومەتی شەرعی کە نوێنەرایەتی تەواوی ناوچەکان دەکات دووبارە دەکەمەوە".

سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند کە گرنگترین ئەو کێشانەی کە ھەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەمان دەکات و ناوچەکە نا ئارام دەکات ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینە و گوتی: "دیدگای ئاشتی و چارەسەریی دوو دەوڵەت، دەبێت بەبێ دواکەوتن دووبارە زیندووبکرێتەوە".

ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینیی سەربەخۆ و خاوەن یەکێتی جوگرافیی لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ و پایتەختەکەی قودس بێت، شوێنی لە پێشینەی ئامانجەکانی تورکیای پاراستووە.

سەرکۆماری تورکیا دەربارەی پرسی قوبڕس، گوتی: "لێرەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەولەتیی دەکەم کە بە ھزرێکی کراوە و بەبێ پێش بڕیار ھەڵسەنگاندن بۆ بۆچوونەکانی تورکەکانی قوبرس بکەن. پارێزگاریکردن لە کەشی ئارامی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە بەرژەوەندی ھەموومان دایە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "دەبێت واز لە بۆچوونی حیساب نەکردن بۆ تورکیا لە ناوچەکە بھێندرێت لە کاتێکدا تورکیا خاوەنی درێژترین کەنارە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın