22 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگهیاند: ''لە شەش ساڵى رابردوودا، تورکیا میوانداری زۆرترین پەنابەری کردووە لە جیهاندا''.
رهجهب تهیب ئەردۆغان، لە كۆشكى وەحدەددينەوە لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە راستەوخۆ بەشدارى لە لووتكەى G20 كرد و گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئەردۆغان رایگهیاند: "دەبێت سەرچاوەی دارایی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچانەی کاریگەری جەنگیان لەسەرە و ئەو کۆمەڵگانەی رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە زیاد بکەین''.
گوتيشى: ''تاکە ئەندامی ناتۆین کە لە سووریادا رووبەڕووی داعش شەڕ دەکەین''.
سەبارەت بە تيرۆريستى چەكدارى بيانى، سهركۆماری توركیا رایگهیاند: "سەرەڕاى ئەوەى بە تەنها بەجێيان هێشتين، تاكو ئەمڕۆ نزيكەى نۆ هەزار تيرۆريستى چەكداريى بيانيمان دەستگيركردووە و رەوانەى وڵاتەكانيانمان كردووەتەوە".
دەربارەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، رهجهب تهیب ئهردۆغان رایگهیاند: "دەبینین پەتاکە زۆر کێشەی قوڵتر کردووەتەوە، بەتایبەتی هەژاریی و نایەکسانیی".
ئهردۆغان پاڵپشتى خۆى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانكارييەكانى كهشوههوا دووپاتكردەوه و رایگهیاند: ''هاوکاری چالاک پێشکەش بە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری كهشوههوا دەکەین''.
گوتيشى ''ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ لەناوبردنی مەترسی تیرۆر، بەرگرتن لە ناکۆکیی و بەهێزکردنی سەقامگیریی''.