Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
28 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی مستورا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا یاخود سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م، گه‌ڕی هەشتەمی كۆبوونه‌وه‌كانی تایبەت بە پرسی سووریا له شاری جنێڤی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.
دی مستورا، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی زانیاری به وڵاتانی ئه‌ندامدا سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كانی سووریا.
دی مستورا باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا چوار ناوچه‌ی داماڵدراو له پێكدادان دروستبوون، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه دۆخه‌كه هێشتا هەستیارە.
ستافان دی مستورا، باسی له‌وه‌یش كرد كه ناوچه‌كانی داماڵدراو له پێكدادان رێككه‌وتنێكی گشتییه كه باڵاده‌سته بۆ دابه‌شنه‌بوونی سووریا به كرداری، پاراستنی ته‌واوه‌تی یه‌كێتیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته و، گوتی: "پلان داده‌نێم له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا یاخود سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م، گه‌ڕی هەشتەمی كۆبوونه‌وه‌كانی تایبەت بە پرسی سووریا له شاری جنێڤی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت".
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی مستورا، داوای له رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆن كرد به‌بێ پێش مه‌رج به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكه‌ن و، گوتی: "رژێم به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا بكات، ئۆپۆزسیۆنیش به‌رپرسیاره له‌وه‌ی به یه‌ك ده‌نگ و به یه‌ك فۆڕمی هاوبه‌ش به‌شداری بكه‌ن".
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌ی ئهنجوومهنهكهدا نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سووریادا ته‌نیا چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن به راگوزه‌ری سیاسی ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته له‌و دۆخه‌دا بوار نه‌درێت به ئێران جێگه‌ی ئه‌سه‌د یان داعش بگرێته‌وه.