Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2017
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پڕۆژه‌بڕیاری نوێی ریفۆرمی باج کرد كه یه‌كێك بوو له به‌ڵێنه‌كانی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌یه‌وه راگه‌یه‌نرا.
له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا له ویلایه‌تی ئیندیانا، تره‌مپ وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌بڕیاره‌ی رێژه‌ی باجی دامه‌زراوه و كۆمپانیاكان له سه‌دا 35ه‌وه بۆ سه‌دا 20 داده‌به‌زێنێت، له‌سوودی دامه‌زراوه و كۆمپانیاكاندایه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێژه‌ی سه‌دا 20 بەراورد بە باجی وڵاته پیشه‌سازییه‌كانی دیكه‌دا رێژه‌یه‌كی نزمه و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌م رێژه‌یه واده‌كات كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌ره‌و بازاڕی ئه‌مریكا رابكێشێت.
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌و ریفۆرمه تازه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنه بچووك و مامناوههندهكانیش گرنگه و گوتی "هیچ باجێك له یه‌كه‌م داهاتی كه‌سێكی سه‌ڵت تا ده‌گاته 12 هه‌زار دۆلار وه‌رناگیرێت. هیچ باجێكیش له یه‌كه‌م داهاتی خێزانێك تا ده‌گاته 24 هه‌زار دۆلار وه‌رناگیرێت".
تره‌مپ راشیگه‌یاند سیستەمی ئاڵۆزی باجی ئه‌مریكا به‌م ریفۆرمه دادپه‌روه‌رتر ده‌بێت و گوتی "له‌ئێستادا سه‌دا 90 ئه‌مریكییه‌كان ناچارده‌بن له‌باره‌ی باجه‌وه یارمه‌تی له‌یه‌كتر وه‌ربگرن. به‌ڵام له‌مه‌ودوا به‌یاننامه‌ی باج له یه‌ك لاپه‌ڕه‌دا جێیده‌بێته‌وه. ئه‌مه زۆر گرنگه".