Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
28 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
نیویۆرك - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌واد زەریف، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ستراتیجیه.
زەریف كه دوای 72ـه‌ین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی، له ده‌زگای "The Asian Society" وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی و پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆن، جارلی رۆسی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، زەریف گوتی: "پێمانوایه كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر جددیه. وه‌ك مرۆڤدۆستی كورده‌كان به دۆستی هه‌میشه‌یی كورده‌كان ده‌مێنینه‌وه. پێمانوایه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیجیه كه به هه‌رێمی كوردی عێراق سنووردارنابێت".