Cem Genco,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2019
هاتای - AA
ساڵی رابردوو له ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤه‌گۆزو لە سنووری شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی سه‌ربه پارێزگای هاتای، 40 هه‌زار و 574 سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كانی پارێزگای ئیدلب و گونده‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری.
سوورییه‌كان كه له پارێزگا جیاوازه‌كانی توركیا درێژه به ژیان ده‌ده‌ن، روو له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی سەربە پارێزگای هاتای باشووری تورکیا ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.
خێزانه سوورییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤه‌گۆزو كاروباره‌كانیان بۆ ته‌واوده‌كرێت، به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێده‌كه‌ون.
له ساڵی 2018دا له ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤه‌گۆزوه‌وه، 40 هه‌زار و 574 سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه ئارامه‌كانی سووریا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، له‌و ده‌روازه سنوورییه‌وه كه بارهه‌ڵگره‌كانیش پیادا تێده‌په‌ڕن له ساڵی رابردوودا، ده‌ورووبه‌ری 104 هه‌زار بارهه‌ڵگر به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری و كاری بازرگانی تێپه‌ڕیون.
بارهه‌ڵگره‌كان له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی هاوكاریدا به‌رهه‌می بازرگان‌یش هه‌ڵده‌گرن و ده‌یگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌ی نێوان ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤه‌گۆزو و ده‌روازه‌ی سنووری باب ئه‌لهه‌وا و له‌وێ باره‌كه‌یان ده‌كه‌نه ئۆتۆمبێلی دیكه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا.