Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، دانا وایت له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و چارلس ئی. سومهرس له جێگه‌ی دانرا.
گوته‌بێژی پنتاگۆن و راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رپرس له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، دانا وایت كه ماوه‌یه‌كی زۆره به هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی به‌رده‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیداریی له‌باره‌یه‌وه كراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
پنتاگۆن له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاند "له یەکی كانوونی دووه‌می 2019ه‌وه چارلس ئی. سومهرس وه‌ك بریكاری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رپرس له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌ستبه‌كار ده‌بێت".
سومهرس وه‌ك جێگری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رپرس له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كاری ده‌كرد.
لای خۆیه‌وه وایت له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "سوپاسی ئه‌م حكوومه‌ته ده‌كه‌م كه هه‌لی خزمه‌تكردنی پێم‌دا له‌گه‌ڵ جێمس ماتیس، سه‌ربازان و ته‌واوی ئه‌و سڤیلانه‌ی پشتیوانیان ده‌كردن. ئه‌وه بۆمن ده‌ستكه‌وت و شه‌ره‌فه".
وایت كه له لایه‌ن ماتیس-ه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی پێ‌درابوو، باس له‌وه ده‌كرێت كه له لایه‌ن پاتریك شاناهان-ه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرابێته‌وه كه له بری ماتیس له وه‌زاره‌تی به‌رگری كار ده‌كات.
جێمس ماتیس، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی له سووریا دەستیلهكاركێشایهوه.