Ramal Mahmood
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن – AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتۆن کارتەر دوای زیاتر لە ٣٥ساڵ لە کارکردن لەو وەزارەتە لە پلەی جیا جیادا لە دوا کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ماڵئاوایی لە وەزارەتی بەرگری کرد.
دوای ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە پنتاگۆن، کارتەر ماڵئاوایی لە هاوکارانی کرد کە وەک کارمەند لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کار دەکەن.
کارتەر ئاماژەی بەوە دا کە وەزارەتی بەرگری لە سەردەمی ئەودا هەماهەنگی کردووە لەگەڵ کەرتی تایبەت لە بابەتی تەکنەلۆژیای سەربازی، گۆڕانکاری لە بواری ئاسایشی هێرشەکانی سایبەر، رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی چەکی ناوەکی کۆریای باکوور و بەرەنگاربوونەوەی داعش. سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا لەبەر ئەمە کە لە وەزارەتی بەرگری ماڵئاوایی دەکات بێخەمە لەبارەی دۆخی ئەمریکاوە.
کارتەر لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما وەک وەزیری بەرگری دەستنیشان کرا.
کارتەر کە پسپۆڕییەکەی لە بواری مێژوو و فیزیایە، لەدوای جەنگی ساردەوە ئەرکی چاودێریکردنی چەکی ناوەکی رووسیا و کۆکردنەوەی چەکی ناوەکی وڵاتانی لە سۆڤیەت جیابوەوەی پێ سپێردرابوو. کارتەر بەر لەوەی وەک وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستبەکاربێت، وەک راوێژکاری وەزارەتی بەرگری کاری دەکرد.