Kasım İleri
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مارک ئێسپەر-ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ئەو پۆستە گرنگە دەدات بە یەکێک لە لایەنگرە نزیکەکانی.
هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا رانەگەیەندراون، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان، کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن هەڵبژاردنەکانی بردووەتەوە و لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ داوای یاسایی لەسەر پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی چەند ویلایەتێک، پێشکەش کردووە.
لە ئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگ لە FBI و CIA ئەنجام بدات.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەوەکالەت ئەنتۆنی تاتا-ی خستووەتە جێی مارک ئێسپەر کە یەکێکە لە لایەنگرە نزیکەکانی و بە لێدوانە دژبەئیسلام ناسراوە.
لە لایەکی دیکەشەوە، دوای لەکارلابردی ئێسپەر، جێگری راوێژکاری سیاسەتی ئەمنیی وەزارەتی بەرگریی، جێمس ئەندرسۆن دەستی لە کار کێشایەوە.
دوای جێمس ئەندرسۆن چاوەڕوان دەکرێت چەند بەرپرسێکی زۆری پنتاگۆن دەست لە کار بکێشنەوە.