Ömer Koparan,Mehmet Burak Karacaoğlu
29 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2024
ئیدلب - AA
گرووپە چەکدارەکانی نەیاری ڕژێم کە ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەبنەوە، دەستیان بەسەر قەزای سەراقیبی سەربە پارێزگای ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سووریادا گرت کە گرنگیی ستراتیجی هەیە.
هێزەکانی ڕژێم کە لە ماوەی شەڕ و پێکدادانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیدلب زیانێکی زۆری بەرکەوتووە لە قەزای سەراقیب کشایەوە و، کۆنترۆڵی قەزاکە کەوتە دەست گرووپە چەکدارەکانی نەیاری ڕژێم.
قەزای سەراقیب دەکەوێتە خاڵی یەکگرتنی ڕێگای M4 کە دیمەشق و حەلەب بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەگەڵ ڕێگای M5 کە لە لازقیەوە بەرەو حەلەب درێژ دەبێتەوە.
لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا، لە گوندەواری حەلەب شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد و گرووپە چەکدارەکانی نەیاری ڕژێم دەستیپێکرد.
لەو شەڕ و پێکدادانانەدا کە ماوەی سێ ڕۆژە درێژەیان هەیە، گرووپە چەکدارەکان تێکڕا کۆنترۆڵی ٧٠ ناوچەی نیشتەجێبوون و خاڵیان لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب کردووە.