Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٦٢ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە له به‌ڕازیل و ٤٧٠ کەسی دیكه‌یش له مه‌كسیك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٦٢ کەسی دیكه بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووەته، ٣١ هه‌زار و ١٩٩ كه‌س.
هه‌روه‌ها ٢٨ هه‌زار و ٩٣٦ حاڵه‌تی دیكه‌یش تۆمار كراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گه‌یشتووه‌ته، ٥٥٥ هه‌زار و ٣٨٣ كه‌س.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Worldometer، به‌ڕازیل به دوای ئه‌مریكادا، له‌ڕیزبەندی دووه‌مدا دێت له‌ڕووی زۆری ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه.
هاوکات به‌پێی داتاكای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٧٠ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و کەسانەی کە له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووەته، ١٠ هه‌زار و ٦٣٧ كه‌س.
هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٨٩١ حاڵه‌تی دیكه‌یش تۆمار كراون و به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، ٩٧ هه‌زار و ٣٢٦ كه‌س.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن