Betül Yürük
03 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2020
نیویۆرك - AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای له به‌رپرسانی ئه‌مریكا كرد، سه‌نگینانه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له دوای گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید-ی ئه‌مریكی ره‌شپێست له‌و ولاته ده‌ستی پێكردووه، كه به‌هۆی توندوتیژی پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ''بینینی رووداوه‌كانی توندوتیژی له نیویۆرك كه ناوه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و میوانداری ئێمه ده‌كات، مایه‌ی نیگه‌رانییه''.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس راشیگه‌یاندووە ''ده‌بێت سكاڵاكان رابگه‌یه‌ندرێن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه باس بكرێن و ده‌بێت به‌رپرسان سه‌نگین بن له ده‌ستوه‌ردان له خۆپیشاندانه‌كان. پێویسته هه‌موومان ره‌گه‌زپه‌رستی ره‌تبكه‌ینه‌وه''.