Sangar Hamad Azeez
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
میونخ - AA
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و راێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ دەستی پێکرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە شاری میونخە لە ئەڵمانیا، لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ راوێژکاری ئەو وڵاتە ئەنگێلا مێرکڵ کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە کە دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت باس لە کۆچکردنی نایاسایی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کاری هاوبەش و بابەتەکانی پەیوەست بە بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ بکرێت.
وەزیری کاورباری یەکێتی ئەورووپا عومەر چەلیک، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری وەرزش و لاوان عاکیف چاغاتای کڵچ، وەزیری بەرگری فکری ئشک و باڵیۆزی تورکیا لە بەرلین عەلی کەمال ئایدن ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.