Rewa Mahmut Hasan
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی پینتاگۆن، جێف داڤیس رایگەیاند کە سەرکردەکانی داعش لە رەققەوە بەرەو دێرازۆر هەڵدێن.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، داڤیس وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە شاری رەققە لە باکوور و رۆژئاوا و باشوورەوە گەمارۆدراوە سەرکردەکانی ئەو ریکخراوە لە دەروازەی باشووری رۆژئاوای شارەکەوە بەرەو دێرازۆر هەڵدێن کە ئەوێش تاکە دەروازەیە بۆ هەڵهاتنیان.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا داڤیس ئاماژەی بەوەدا کە توانای داعش بۆ وەرگرتن و کۆکردنەوەی چەکداری بیانی زۆر کە مبووەتەوە و گوتی: "قۆناغی وەستاندنی تەوژمی چوونی چەکداری بیانی بۆ ناو داعش، سەرەتا لەلایەن تورکیاوە دەستی پێکرد، هاوکات پاککردنەوەی ناوچەی نێوان چابا، جەرابلوس، ئەلراعی و زابک کاریگەری هەبوو لەسەر وەستاندنی شەپۆلی چوونی بیانییەکان بۆ ناو داعش".
ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشدا کە لەگەڵ مووسڵدا رەققەش لە داعش دەسەنرێتەوە و لەکاتێکدا رەققە هێندەی مووسڵ گەورە نییە.