Zana Natık Kerem
25 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ پێشھاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و رووسیا تاوتوێکراوە، ھەروەھا سەبارەت بە پێشھاتەکانی ناوچەکەیش گفتوگۆکراوە.
ئەوەیشی بڵاوکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆگ باسی لەوەکردووە کە دەڕواننە ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی مۆسکۆ بکات.
دوێنی سێشەممە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن گەیشتبووە رووسیا.
