Sayed Khodaberdi Sadat,Muhammet Ali Kemal
18 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
کابول - AA
بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە ١٧ ساڵە لە ئەفغانستان بەردەوامە، نوێنەرانی رێکخراوی تاڵیبان و بەرپرسانی ئەمریکا لە ئیمارات، کۆبوونەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن گوتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهیدەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە کۆبوونەوەکانی دوێنێی نێوان نوێنەرانی تاڵیبان و بەرپرسانی ئەمریکادا، نوێنەرانی هەریەک لە سعوودیە، پاکستان و ئیمارات ئامادەبوون.
لە راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی تاڵیباندا باس لەوەکراوە کە لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بنیاتنانی ئاشتی لەو وڵاتە کراوە.
باس لەوەشدەکرێت کە کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
لە لایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتیی کۆماری ئەفغانستان-ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەکراوە کۆبوونەوەکانی ئاشتیی لە نێوان تاڵیبان و حکوومەتی ئەفغانستاندا لە زووترین کاتدا دەست پێ دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی سەرۆکی شاندی ئەفغانستان، عەبدولسەلام رەحیمی کە بەشداریی لە کۆبوونەوەکان دەکەن، سەردانی ئیمارات-یان کردووە.
لە تشرینی یەکەمی رابردوودا، نوێنەرانی تاڵیبان و کاربەدەستانی ئەمریکا لە قەتەر کۆببوونەوە.