Betül Yürük
20 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2022
نیویۆرک - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هاوتا ئازەری و ئەرمەنییەکەی، جەختی کردەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتیی.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیهون بایرامۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، ئارارات میرزۆیان کۆبووەوە.
ئەم کۆبوونەوەیەی بلینکن کە یەکەم کۆبوونەوەی پاش سەرهەڵدانی دوایین گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە، تیایدا بلینکن پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاند بۆ گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون.
بلینکن جەختی لەسەر بەرگرتن لە پێکدادانی زیاتر و گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتیی کردەوە و لەگەڵ هاوتاکانیدا باسی لە هەنگاوی داهاتوو کرد کە چی دەبێت.