Abdullah Shukur
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوسێن جابر ئەنساری رایگەیاند کە دەسەڵاتی ریاز بە بڕینی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان لەگەڵ ئێران دەیەوێت ئاراستەکان لەسەر کێشە ناوخۆییەکان بەرەو لایەکی دیکە بەرێت.
ئەنساری لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی شاری تاران ھەڵسەنگاندنی بۆ بڕینی پەیوەندی سعودییە لەگەڵ ئێران کرد.
ئەنساری راشیگەیاند کە دەسەڵاتی ریاز بە بڕینی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان لەگەڵ ئێران دەیەوێت ئاراستەکان لەسەر کێشەی ناوخۆ بەرەو لایەکی دیکە بەرێت. گوتیشی: "سعودییە بوونی خۆی لە بەرزکردنەوەی بارگرژی دەبینێت".
ئەنساری باسی لە ھێرشی سەر باڵیۆزخانەی سعودییە لە تاران کرد و گوتی: "ئەوە یەکەم جار نییە کە رووداوی بەم شێوەیە لە جیھان روودەدات. ئەوەی کە گرنگە، پێویستە وڵاتان لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی ئاسایشی کارمەندانی دیپلۆماتیکی وڵاتانی دیکە بکات".
ئەنساری ئاشکراشی کرد کە ئێران ئەو بەرپرسیارێتیەی ھەڵگرتووە. گوتیشی: "سعودییە ئەم بابەتەی کردە بەھانەیەک بۆ بەرزکردنەوەی بارگرژی و توندوتیژی".
جێگەی باسە سعودییە لە سێدارەدانی ٤٧ کەسی راگەیاندبوو کە تیایدا زانای شیعی، ئایەتوڵا نەمر باقر ئەلنەمریشی تیابوو. لە دوای ئەمیش باڵیۆزخانەی سعودییە لە شاری تاران و مەشھەد لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا.
سعودییە دوێنێ ئێوارە رایگەیاند کە پەیوەندییە دیپلۆماتیکییەکانی لەگەڵ ئێران بڕاندووە. داواشی لە کارمەندانی ئێرانی کرد کە لە ماوەی ٤٨ سەعات وڵات جێبھێڵن.