سعودییە
بە پێی ھەوڵێكی ئاژانسی فەرمی سعودییە (سی پی ئەی) سەركۆماری عێراق فواد مەعسوم بە سەردانێك چووەتە وڵاتی سعودییە لەوێش لەگەڵ شای ئەو وڵاتە كۆبووەتەوە. ھەردوو سەركردە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و چەند پرسێكی ھەرێمی و نێودەوڵەتییان تاوتوێی كردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی سعودییە سعود ئەل فەیسەڵ، جێگری دووەمی سەرۆكوەزیران موكرین بن عبدولعەزیز ئەل سعود، سەرۆكی ھەواڵگری سعودییە خالید بن بەندەر بن عبدولعەزیز و وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراھیم جەعفەری، وەزیری دارایی ھوشیار زێباری، وەزیری ناوخۆی عێراق محەمەد سالم ئامادەبوون.