Abdullah Shukur
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
ھەزاران کەس لە لایەنگرانی سەدر لە شاری بەغدا، لەسێدارەدانی زانای ئاینی شیعە، شێخ نەمرباقر ئەلنەمر لەلایەن سعوودییە پرۆتێستۆکرد.خۆپیشاندەران لە پێش بینایەی پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوە لە شاری بەغدا کۆبوونەوە و ئیدانەی لەسێدارەدانی نەمریان کرد. داواشیان کرد کە باڵیۆزی سعوودییە لە شاری بەغدا دابخرێت.
ھاوکات ھێزەکانی ئەمنی رێگریان لەو خۆپیشاندەرانە کرد کە ویستیان بچنە نێو باڵیۆزخانەی سعوودییە لە نزیک ھۆتێلی رەشید. بەم پێیەش خۆپیشاندەران پۆستەرەکانی سعوودییە،بەریتانیا، ئەمریکا، ئیسرائیلیان سوتاند.
لەلایەکی دیکەش سەرۆکی کۆمیتەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی بزووتنەوەی سەدر، حاکم ئەلزاملی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بە شێوەیەکی رەسمی دژی کرانەوەی باڵیۆزی سعوودییە لە بەغدا دەوەستنەوە و بۆ داخستنیشی لە پەلەمان کاری پێویست دەکەن.