Gamze Türkoğlu Oğuz,Abdullah Shukur
21 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ یەکشەممە، زنجیرە تەقینەوەیەک ژمارەیەک کڵێسا و ھۆتێل-یان لە شاری کۆڵۆمبۆ پایتەختی سریلانکا کردە ئامانج و بەپێی نوێترین ئامار کە لە لایەن سەرچاوە پزیشکییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، تا ئێستا ٢٠٧ کەس کوژراون.
ئەمڕۆ بەیانی زنجیرەیەک تەقینەوە لە سێ کلێسا و ژمارەیەک ھۆتێل لە شاری کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا روویدا.
پۆلیسی سریلانکا رایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەم تەقینەوانە ٢٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٥٠ کەسیش برینداربوون.
وەزیری بەرگریی سریلانکا، روان ویجیواردێنا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند کە "ھێرشە تیرۆریستییەکە لەلایەن توندڕەوەکا" ئەنجامدراوە.
لەلایەکی دیکەش، سەرۆکوەزیرانی سریلانکا، رانیل ویکرێمێسینگ باسی لە نیگەرانی خۆی لە ناسەقامگیری و ئابووری وڵات بەھۆی توندوتیژییەوە کرد و رایگەیاند کە بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشبەران رێنمایی پێویست بە گشت یەکەکانی بەرگری و ھێزە پەیوەندیدارەکان دەکەن.
بەم ھۆیەوە حکوومەتی سریلانکا، دوای تەقینەوەکانی کۆڵۆمبۆ، قەدەغەکردنی ھاتوچۆی تا ئێوارەی رۆژی سێشەممە راگەیاند.
ھاوکات ژمارەی ئەو گومانلێکراوانەی پەیوەندیدار بە ھێرشە تیرۆریستییەکانی سریلانکاوە دەستگیرکراون، گەیشتە حەوت کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیانە گوتی:"ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی (سریلانکا) مرۆڤە بێتاوانەکانی لە کڵێسا و میوانخانەکاندا کردووەتە ئامانج، بەنەفرەت دەکەم".
لە چەند ھێرشێکی جیاواز بۆ سەر کڵێسا و چەند ھۆتێلێکی سریلانگا، ٢٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٥٠ کەسیش برینداربوون.