Raşa Evrensel
13 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە لە کەناراوەکانی پارێزگای فۆکۆشیما باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن روویدا.
ئاژانسی لۆکاڵی کیۆدۆ بڵاویکردەوە، ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە کەناراوەکانی فۆکۆشیما روویدا، گوڕەکەی ٧.١ پلە بووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ هۆشدارییەک لە ئەگەری روودانی تسونامی لە دوای بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١١:٠٨ ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆی ژاپۆن روویداوە و هێزەکەی لە شاری تۆکیۆی پایتەخت هەستی پێکراوە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی کەوتنەوەی زیانی گیانی یان ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.