Baybars Can
13 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2021
چۆبانبێی ــ AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی چۆبانبێی سەر پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، یەک مەدەنی کوژراو و ١٢ی دیکەیش برینداربوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی چۆبانبێی تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا، یەک مەدەنی کوژراوە و ١٢ی دیکەیش برینداربوون.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقینەوەکە، ئاگر لە ژمارەیەک فرۆشگای بازرگانیی لە شارۆچکەکە، کەوتووەتەوە کە دواتر لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، کۆنترۆڵکراوە.
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە بەراییەکانی ھێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە، ئەگەری ھەیە رێکخراوی تیرۆریستی "یەپەگە/پەکەکە" تەقینەوەکەی، ئەنجام دابێت.