Zahir Sofuoğlu
05 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە – AA
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ئەمریکی بڵاوی کردوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەبارەی پلانی درێژخایەن بۆ کەرتی غەززە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە دوای ھێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەم، ئەمریکا زۆر بەڕوونی پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاندووە و ئیسرائیل، حەماس بە مەترسی بۆسەر بوونی خۆی دەزانێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمریکا پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکات، بۆ ئەوەی یەکگرتوویی ھاوپەیمانەکانی لە دژی ئێران ، ڕووسیا و چین بپارێزێت، ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سیاسەتی خۆی گۆڕی دوای ئەوەی ئاستی ڕەخنەگرتن لە پارتەکەی بەرزبووەتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئیدارەی ئەمریکا، ئیسرائیل ناچار کردووە کە لە ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە، قوربانیانی مەدەنی کەم بکاتەوە، ھێرشی زیاتر بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس ئەنجام بدات.
ڕاشیگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەبارەی پلانی درێژخایەن بۆ کەرتی غەززە و ڕوونی کردووەتەوە کە جۆ بایدن لەسەر بنەمای دامەزراندنی دوو دەوڵەتی، پاڵپشتی لە پلانی دریژخایەن دەکات و ئیسرائیل ھەوڵدەدات، حەماس وێران بکات.
باسی لەوەیش کردووە کە لەگەڵ بەردەوامبوونی ململانێیەکە، فشارە سیاسییەکانی سەر ئەمریکا و ئیسرائیل زیادی کردووە.