ڕوونکردنەوەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنجو کەچەلی لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنجو کەچەلی: "لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هەندێک کێشەی ئەمنی هەبوو، لە ئێستادا دۆخەکە ئارام دەبیندرێت".
Ankara
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنجو کەچەلی لەبارەی دۆخی کرێکارە تورکەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هەندێک کێشەی ئەمنی هەبوو، لە ئێستادا دۆخەکە ئارام دەبیندرێت".
کەچەلی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە کە، لە پڕۆژەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆمپانیا تورکەکانیش بەشدارن.
— Öncü Keçeli | Dışişleri Bakanlığı Sözcüsü (@SpoxTR_MFA) April 28, 2024
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند، بە مەبەستی فریاکەوتن و هێنانەدەرەوەیان لە ناوچەکە، لەسەر داوای کرێکارە تورکەکانی سەر بە کۆمپانیاکان، پەیوەندی بە کۆنسولخانەی هەولێر و ڕێکاری پێویست بە دۆخەکە گیراوەتە بەر.
لە ڕوونکردنەوەکەی کەچەلی'دا هاتووە: "لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هەندێک کێشەی ئەمنی هەبوو، لە ئێستادا دۆخەکە ئارام دەبیندرێت" و جەختیشی لەوە کردەوە کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی نیسان، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە چوار کارمەندی یەمەنی کێلگەکە کوژران.
ڕوونکردنەوەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی #تورکیا ئۆنجو کەچەلی لەبارەی کێڵگەی غازی #کۆرمۆر https://t.co/a878nTQwRC pic.twitter.com/EQ2y7VG4CY