چەند خاڵێک لە باکووری دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چەند خاڵێکیان لە باکووری شاری دیمەشق پایتەختی سووریا کردە ئامانج.
Tel Abyad
ئەنقەرە ــ AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چەند خاڵێکیان لە باکووری شاری دیمەشق پایتەختی سووریا کردە ئامانج.
لە ژمارەیەک هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک لە ڕژێمی سووریا، ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشیان کردووەتەوە سەر چەند خاڵێک لە ناوچەی قەلەموون باکووری دیمەشق.
تا ئێستا ڕژێمی سووریا و سوپای ئیسرائیل ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.