Tevfik Durul,Meltem Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "پێویسته كۆنسولخانهیهكی گشتیی له كه‌ركووك بكه‌ینه‌وه. چونكه ئه‌وێش شارێكی گرنگه. شارێكی گرنگه بۆ هه‌مووان. هه‌روه‌ها بۆ ئێمه‌ش".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه پێرێ سێشەممە به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد، باسی له ره‌وشی كه‌ركووك، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر-ئه‌نقه‌ره و پرۆسەی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به سیفه‌تی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رکۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی به‌غدای كرد، به‌ڵام به هۆی چڕی به‌رنامه‌كه‌یه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێری نه‌كرد، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه چاوه‌ڕوانیان ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان حكوومه‌تێكی به‌هێز له عێراق دروست ببێت و ئیداره‌یه‌كی یه‌كگرتوو و كۆكه‌ره‌وه بێته سه‌ر كار.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق سهركۆمار له كورده‌كان هه‌ڵبژێردرا كه به‌رهه‌م ساڵح بوو، باسی له‌وه‌یش كرد كه له ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا دوای هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێك پێكده‌هێنرێت.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "له‌م قۆناغه‌دا گرنگه عێراق سه‌رله‌نوێ بنیاتبنرێته‌وه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئێمه جوامێرترین وڵاتین. به‌ڵێنی پێنج ملیار دۆلار قهرزماندا. كۆمپانیاكانمان كاتێک وه‌به‌رهێنان و بازرگانی ده‌كه‌ن، پرۆژه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن سوودمه‌ند ده‌بن له‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌رده‌وامیدان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری له عێراق به پێویست زانی و گوتی: "ئێستا ئێمه وه‌ك (ئه‌ندامی) ناتۆ مه‌شق به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین. دووه‌م كه‌سی ئه‌و نێرده‌یه سه‌ربازی تورك ده‌بێت و جه‌نه‌ڕاڵی ئێمه ده‌بێت. ئه‌م چالاكییهشمان توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هێز ده‌كات. ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نا به‌ڵكو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش له ناوچه‌كه گرنگه. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی ئێمه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كوردی له باكووری عێراق و حكوومه‌تی ناوه‌ندی گرنگه. خۆی یه‌كێك له‌و گرووپی كارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دامانناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه له عێراق".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی گومرکی گوندی ئۆڤا له رۆژه‌ڤدایه. هه‌موو به‌رپرسان له به‌غدا ده‌یانه‌وێت چی زووه ئه‌و ده‌روازه سنوورییه بكرێته‌وه.
ئێستا كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ی گومرکی، ئیبراهیم خه‌لیل به‌ده‌ست ئیداره‌ی كوردی باكووری عێراقه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوور به تایبه‌ت كاروباری پاراستنی سنوور ده‌بێت له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بێت.
ئه‌وه‌یان باس كرد. هه‌رچۆنێك بێت له‌وێ ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێن. دانوستان هه‌یه. به‌تایبه‌تی رێگه‌گرتن له دوو جۆر باجدان بۆ ئێمه زۆر گرنگه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ كۆنسولخانه‌كانی مووسڵ و به‌سڕه بكه‌نه‌وه و گوتی: "پێویسته له كه‌ركووكیش كۆنسولخانهیهك بكه‌ینه‌وه. چونكه شارێكی گرنگه. بۆ هه‌مووان شارێکی گرنگه. بۆ ئێمه‌ش به‌وشێوه‌یه. له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا باسی ئه‌مانه‌مان كردووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند كه به فه‌رمانی سهركۆمار ئه‌ردۆغان، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی به‌نداوی ئڵسو كراوه‌ن و گوتی:
"برا عێراقییه‌كانمان ئه‌مساڵ له كێشهدابوون. ئه‌وان له كێشهدابوون و داوایانكردبوو ئه‌مساڵ تا مانگی حوزه‌یران ئاوه‌كه نه‌گیرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وامین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه و هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی گونجاو ئاوه‌كه به‌رده‌ده‌ینه‌وه. جگه له‌وه‌ش وه‌ڵامی ئه‌م جۆره داواكارییانهمان داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌وه زۆر كار هه‌یه كه پێویسته له عێراق ئه‌نجامی بده‌ین. له‌وباره‌وه ئه‌زموونی باشمان هه‌یه. چونكه چه‌ند ئاو ده‌ڕوات با بڕوات، به‌م شێوازه‌ی ئێستا به‌فیڕۆده‌ڕوات. له‌وباره‌وه پشتگیری و هاوكاریی عێراق ده‌كه‌ین".