Aladdin Mustafaoğlu
23 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2022
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە وڵاتەکەی رەتی دەکاتەوە دانەوێڵە یان ھەر بەروبوومێکی دیکەی ئۆکراینا لەلایەن رووسیا یان وڵاتێکی دیکەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت.
مەولود چاوشئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتا بەریتانییەکەی، لیز ترەس گوتی: " لە دژی ئەوەین دانەوێڵە یان ھەر بەروبوومێکی دیکەی ئۆکراینا لەلایەن رووسیا یان وڵاتێکی دیکەوە دەستی بەسەردا بگیرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند "لەکاتی گونجاودا، ناوندێک تایبەت بە قەیرانی دانەوێڵەی ئۆکراینا لە ئیستانبوڵ، ھەروەھا ناوچەیەکی ئارام لە دەرەوەی ئاوی ھەرێمی لە ئۆکراینا دادەمەزرێندرێن".