Nazlı Yüzbaşıoğlu,1 23
10 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بڕیاره له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات له سووریا ئه‌نجامی بده‌ن رایگه‌یاند "پێویسته ئه‌وه تێبگه‌ن كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان بۆ سه‌ر یه‌په‌گه/په‌كه‌كه په‌یوه‌ست نییه به كشانه‌وه یاخود نه‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاوه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی NTVدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له دوایین پێشهاته‌كانی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد بۆ كشانه‌وه له سووریا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رووی ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه بوونی تیرۆریستانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/په‌كه‌كه مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له گوشاره‌كانی تیرۆریستانی یه‌په‌گه بۆسه‌ر سریان، ئێزدی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه کرد و گوتی: "به‌داخه‌وه كاتێک له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی رێككه‌وتن نه‌تانتوانی له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌رچن. ورده ورده چوونه‌ته ژێر كۆنترۆڵییانهوه. ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناتۆ هاوپه‌یمانمانه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هاریكارییه‌ی تا ئه‌مڕۆ هه‌مانه وه‌ك پشتیوانی رێكخراوێكی تیرۆریستیی قسه ده‌كات و په‌نا بۆ به‌هانه‌ی له‌و شێوه‌یه ده‌بات بۆ نه‌كشانه‌وه كه ئه‌وه كارێكی دروست نییه. كاتێک ده‌وڵه‌تێك بهڵێنیدا ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه بێت. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و كۆماری توركیاش كاتێک بهڵێنێكیاندا ده‌یبه‌نه‌سه‌ر".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه‌مێك باشتر بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج ده‌ڕوانن له لایه‌ن ئه‌مریكا و به پێویستی زانی چی زووه ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه جێبه‌جێ بكرێت و تیرۆریستانی یه‌په‌گه به ته‌واوی له رۆژهه‌ڵاتی فورات بكشێنه‌وه و گوتی: "پێویسته خه‌ڵك له‌وه تێ بگات ئۆپه‌راسیۆنی ئێمه بۆسه‌ر یه‌په‌گه په‌یوه‌ندی به كشانه‌وه و نه‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاوه نییه (له سووریا). له كاتێكدا بڕیارێكی له‌مجۆره له ئارادا نه‌بوو به‌ڕێز سهركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) رایگه‌یاند كه ده‌چینه ناو رۆژهه‌ڵاتی فورات و ده‌ست ده‌كه‌ین به ئۆپه‌راسیۆن. ئه‌و رۆژه نه‌شمانده‌زانی كه ئه‌مریكا (له سووریا) ده‌كشێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا له سووریا بكشێته‌وه یان نه‌كشێته‌وه وڵاته‌كه‌ی چی پێویست بێت ده‌یكات به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی توركیا ده‌كات.
- كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشکرایکرد پلان بۆ لووتکەی دووقۆڵیی نێوان سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی رووسیا و لووتکەیەکی سێقۆڵیی لە شێوەی ئاستانادا، دانراوە و گوتی: "پلان بۆ دوو كۆبوونه‌وه داده‌ندرێت. یه‌كێكیان كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵییه. ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یشیان ده‌زانن لووتكه‌ی سێقۆڵییه له سۆچی. واتا ده‌توانین بڵێین شێوازی سۆچی و شێوازی ئاستانا".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رووسیا، توركیا و ئێرانی ئاگاداركردووەته‌وه له‌وه‌ی کە ده‌یه‌وێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا میوانداری لووتكه‌ی سێقۆڵی بكات و ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی پێشنیازكردنی رێككهوتێكن له لایه‌ن رووسیاوه بۆ لووتكه‌كه.