Washington DC
واشنتۆن- AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون ئەنجامدا.
لەو بارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس رایگەیاند: "پۆمپیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا خۆشحاڵی خۆی لە دەستپێکی دانوستانەکانی تایبەت بە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەربڕیوە".
مۆرگان ئۆرتاگوس باسی لەوەشکرد کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە بارەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانەکانی ١٧ی تشرینی یەکەمی لوبنان رایگەیاندووە: "ئەمریکا بەپەرۆشەوە چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێیە لە لوبنان کە بتوانێت لە ئابووری، خۆشگوزەرانی، شێوازی بەڕێوەبردن و ریشەکێشکردنی گەندەڵیدا چاکسازیی ئەنجامبدات".