Fakhradin Ibrahim Mohammad
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێرەوە پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کرد.
بە پێی هەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر کراوە و
هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕیوە.
لە هەواڵەکەدا هەروەها هاتووە، "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشە مووشەکییەکەی بە هێرشێکی ترسنۆکانە ناو بردووە و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و دادگاییکردنی بکەرانی ئەم هێرشە".
لەمبارەیەوە هەردوولایەن هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.