Abdullah Shukur
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2019
مۆسکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پاکستان، شاە مەحمود قورەیشی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان لاڤرۆڤ و قورەیشی باسی کرژییەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان ھیندستان و پاکستان کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە داوە کە وڵاتان پێویستە پابەندی رێککەوتنی بەرەنگاربوونەوەی جیھانی بن و میکانیزمی رێکخراوی ھاریکاری شەنگەھای جێبەجێ بکرێ".
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە رووسیا ئامادەیە ھاوکاربێت لە چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان و لاڤرۆڤ داوای کردووە ئەم کێشەیە بە رێگەی دیپلۆماتیی چارەسەر بکرێت.