Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پشیتوانی خۆی بۆ ئافرەتانی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند کە بە ھەموو شێوەیەک پشتوانی لە ئافرەتانی کوردستان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی ئافرەتانەوە بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "ھەشتی مارس، رۆژی جیھانیی ئافرەتان بەگەرمی لە ھەموو ژنانی کوردستان، عێراق و جیھان پیرۆز دەکەم. لە تێکۆشانیاندا بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەوسانەوە و نایەکسانی و نادادوەریی".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا پشیتوانی خۆی بۆ ئافرەتانی کوردستان دووپاتکردووەتەوە و نووسیوویەتی "ھەموو پشتگیرییەکم بۆ ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەمەوە، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".