Dildar Baykan Atalay
05 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2022
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بەبۆنەی چواری تەمووز، رۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای کرد کە داکۆکی لە دیموکراسی بکەن.
جۆ بایدن بەبۆنەی چواری تەمووز رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا لەگەڵ کەسوکار و خانەوادەی سەربازان کۆبوویەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی ئەمریکا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەیان هەمیشە بە رێگای خۆیدا رۆیشتووە، گوتی: "هەمیشە تاقیکردنەوەمان کردووە، بەڵام هەرگیز سەری خۆمان هەڵنەگرتووە".
جۆ بایدن بە ئاماژەدان بەوەی لە ئەمریکا و دەرەوەیش ئازادی 'لەژێر هێرش"دایە، گوتی: "هەموو رۆژێک بیری دەخەینەوە کە بەبێ دیموکراسی دڵنیایی لە هیچ شتێک نادرێت، بۆیە دەبێت لەو پێناوەدا خەبات بکەین و داکۆکی لە دیموکراسی بکەین".
سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەو پەلامارە چەکدارییەی کە کرایە سەر چالاکی بەرزڕاگرتنی رۆژی سەربەخۆیی لە شاری شیکاگۆ، گوتی: "دەزانم ئەمڕۆ کە زۆربەی ئەمریکییەکان سەیری دەورووبەریان دەکەن، دەبینین ئەمریکا ئێجگار دابەش بووە و لەوە نیگەرانن. لەمە تێدەگەم، بەڵام ئێمە لە دابەشبوون زیاتر لە دۆخی یەکگرتووییداین".