بەهۆی پیسبوونی هەوا لە ئێران دەوامی ژمارەیەک قوتابخانە و دامەزرەوە کرایە پشوو
بەپێی راگەیەنراوێکی زانکۆی زانستە تەندروستییەکانی شاری ئەهواز سەربە پارێزگای خوزستان، زیاتر لە ٥٠٠ کەس بەهۆی هەناسەسواری کە سەرچاوەکەی پیسبوونی هەوایە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، لەوانەش ٦٢یان خراونەتە ژێر چارەسەر.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ئێران بەهۆی پیسبوونی هەواوە، دەوامی ژمارەیەک قوتابخانە و دامەزرەوەی کەرتی گشتیی بۆ ئەمڕۆ کرایە پشوو.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەوا پیسە درێژەی هەیە کە بەهۆی خۆڵبارینەوە لە عێراقەوە خۆرئاوای ئێرانی گرتووەتەوە.
بەهۆی پیسبوونی هەواوە، دەوامی دامەزراوەکانی دەوڵەت و قوتابخانەکان لە پارێزگاکانی خوزستان و یەزد و ١٦ شاری سەربە پارێزگای ئەسفەهان کراونەتە پشوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی زانکۆی زانستە تەندروستییەکانی شاری ئەهواز سەربە پارێزگای خوزستان، زیاتر لە ٥٠٠ کەس بەهۆی هەناسەسواری کە سەرچاوەکەی پیسبوونی هەوایە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، لەوانەش ٦٢یان خراونەتە ژێر چارەسەر.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن