Burak Dağ
30 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2025
قودس - AA
تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئیسرائیل KAN، بڵاویکردەوە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داگیر کردووە، داوای هاوکاری لە ئیسرائیل کردوە بۆ قایل کردنی حکوومەتی واشنتۆن بەرامبەر ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
لە هەواڵی تەلەڤیزیۆنەکەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، نیگەرانیی و شڵەژاویی لە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەدا دروست بووە.
تیرۆریستێکی پەکەکە/یەپەگە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە و قسەی بۆ تەلەڤیزیۆنی KANکردووە، باسی لەوە کردووە ئەگەر ئیسرائیل لە پلاتفۆڕمە نێودەوڵەتییەکاندا دەستەبەری پشتیوانی سیاسیی ڕێکخراوەکە بکات و تیمی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ قایل بکات بە درێژەدان بە پشتیوانی کردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و ڕاگرتنی ئەو هەڕەشانەی لە تورکیاوە لێیان دەکرێت، ئەوا ئەمە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی بۆ پەیوەندییەکانی پەکەکە/یەپەگە و ئیسرائیل.
هەروەها لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا کەناڵێکی پەیوەندی لە نێوان ئیسرائیل و ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە دروست کراوە.