01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
ئوسكوپی - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو كه له چوارچێوه‌ی دیدی سەدهمین ساڵه‌یدا له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤دا، زمانی ئه‌لبانی خسته نێو به‌رنامه‌ی په‌خشیه‌وه، ئه‌مڕۆ پێنج ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر په‌خشی ئاژانسه‌كه به‌و زمانه.
هه‌نگاوه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ په‌خشی به‌رنامه‌كانی به زمانێكی زۆری جیهانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌رهه‌می هه‌بوو.
په‌خشی ئه‌لبانی كه له ئوسكوپی پایته‌ختی کۆماری باكووری مه‌قه‌دۆنیا له نۆی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ كرایه‌وه له میانی پێنج ساڵی كاركردندا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی له ناوچه‌كه‌دا پڕكرده‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له‌و رۆژه‌وه‌ی په‌خشی ئاژانسه‌كه به‌و زمانه كراوه‌ته‌وه له بەلقان، توركیا و جیهانه‌وه زیاتر له ٨٤ هه‌زار هه‌واڵ، زیاتر له ٤١ هه‌زار وێنه و زیاتر له ٢١ هه‌زار تۆماری ڤیدیۆیی به زمانی ئه‌لبانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا بووه‌ته گرنگترین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ له کۆماری باكووری مه‌قه‌دۆنیا، كۆسۆڤۆ و ئه‌لبانیا.
رۆژانه نزیكه‌ی ٥٠ هه‌واڵی به‌شی ئه‌لبانی له لایه‌ن میدیای ئه‌لبانیاوه به‌كارده‌هێنرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو له پاڵ زمانی توركی به زمانه‌كانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، فه‌ڕه‌نسی، بۆسنه‌ی-كرواتی-سربی، رووسی، كوردی (سۆرانی-کرمانجی)، ئه‌لبانی، مەقهدۆنی، فارسی، ئیندۆنیزی (Bahasa Indonesia) و ئیسپانی په‌خش ده‌كات.