Sarmand Hameed
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن) رایگەیاند کە شوێنی حەوانەوە بۆ ٢٠ ههزار منداڵی كۆچبهر دابین دەكات كه لەکاتی چوونیان بۆ ئەمریکا بهرێگهی نایاسایی، دەستبەسەر دهكرێن.
گوتەبێژی پێنتاگۆن، جامی داڤیس رایگەیاند کە وەزارەتەکەی رەزامەندی داوە لەسەر داواکاری وهزارهتی تهندروستی و خزمهته مرۆییهكانی وڵاتەکەی کە داوای دابینکردنی شوێنی بۆ منداڵانی ئهو كۆچبهرانه کردبوو كه لەکاتی چوونیان بۆ ئەمریکا بهرێگهی نایاسایی، دەستبەسەر دهكرێن.
لای خۆیەوە مایکڵ ئەندرۆز کە یەکێکی دیکەیە لە گوتەبێژانی پێنتاگۆن بە رۆژنامەی نێویۆرک تایمزی ئەمریکی راگەیاندووە کە وەزارەتەکەیان لە بنکە سەربازییەکانی لە هەردوو ویلایەتی تێکساس و ئەرکانساس شوێنی حەوانە بۆ ٢٠ هەزار منداڵ دابین دەکات.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.