Esat Fırat
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2021
قودس - AA
ھێزەکانی ئیسرائیل، لە رۆژھەڵاتی قودسی داگیرکراو، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا شێخ عەكرمە سەبری-یان ئازاكرد کە بە تۆمەتی "نیازی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەیەکی ئایینی لە مزگەوتی دەرگای رەحمەتی سەربە مزگەوتی ئەقسا" دەستگیرکرابوو.
شێخ عەکرمە سەبری لە کاتی ئازادکردنيدا و لە بەردەم دەرگای ناوەندی راگرتنی، لێدوانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
شێخ سەبری جەختی لەوە کردەوە کە ھێزەکانی ئیسرائیل ئەم بەیانییە "بێڕهوشتانە" ھەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی و شکۆی ماڵەکەیان شکاندووە و گوتی: "پێم گوتن (به هێزهكانی ئیسرائیل)، 'دەرگای رەحمەت، بەشێکی دانەبڕاوی مزگەوتی ئەقسایە و دەتوانین لە ھەر شێونێکی مزگەوتی ئەقسا کۆبوونەوەی ئایینی ئەنجامبدەین'".
باسی لهوهشكرد ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کرابوون بێبنەما بوون، سهرجهمیانی رەتکردووەتەوە و دووپاتیکردەوە کە واز لە ھەڵوێستەکانی لەبارەی مزگەوتی ئەقسا و دەرگای رەحمەت ناھێنێت.
- "دەستگیرکردنە زۆرداری و نایاسایی بووە"
لای خۆیەوە پارێزەرەکەی شێخ عەکرمە سەبری، حەمزە قوتەینە، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە شێخ سەبری بە تۆمەتی "نیازی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی ئایینی لە مزگەوتی دەرگای رەحمەتی سەر بە مزگەوتی ئەقسا" تۆمەتبارکرابوو.
حەمزە قوتەینە ئاشكراشیكرد، شێخ سەبری لە دوای ئەو لێپرسینەوەیهی کە لە بەیانییەوه لهگهڵیدا ئهنجامدراوه، ئازادکرا و رایگهیاند: "دەستگیرکردنە زۆرداری و نایاسایی بووە".
دوێنێ شێخ عەكرمە سەبرى داواى لە فەڵەستينييەكان كردبوو، له یادی شهوڕهوییدا، روو لە حەرەمى پیرۆز بکەن.