جيهان

دوایین پێشهات لەبارەی هەڵاتنی شەش بەندکراوی فەڵەستینی لە گرتووخانەیەکی ئیسرائیل

مێدیاکانی ئیسرائیل، ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پۆلیس لەو بڕوایە دایە کە شەش بەندکراوە فەڵەستینیە ھەڵاتووەکەی گرتووخانەی جەلبوع، بە پێ ھەڵاتوون.

Çağrı Koşak  | 12.09.2021 - نوێکردنەوە : 12.09.2021
دوایین پێشهات لەبارەی هەڵاتنی شەش بەندکراوی فەڵەستینی لە گرتووخانەیەکی ئیسرائیل

Quds

قودس - AA

مێدیاکانی ئیسرائیل، ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پۆلیس لەو بڕوایە دایە کە شەش بەندکراوە فەڵەستینیە ھەڵاتووەکەی گرتووخانەی جەلبوع، بە پێ ھەڵاتوون.

رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی، ئەوەی بڵاوکردەوە کە پۆلیسی ئیسرائیل بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوەی کە بەندکراوە فەڵەستینییەکان لەدوای ھەڵاتنیان لە ناوچەیەک خۆیان شاردووەتەوە و لە بری جوڵانەوەی بە کۆمەڵ بۆ چەند گرووپێک جیابوونەتەوە.

ھەواڵەکە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە پۆلیس لەو بڕوایەدایە کە بەندکراوەکان دوای ھەڵاتن لە دەرەوە ھاوکاری نەکراون و و بەپێ ھەڵاتوون.

شەش بەندکراوی فەڵەستینی سەر لە بەیانی رۆژی ٦ی ئەیلوول، لە رێگەی ھەڵکەندنی توونێلەوە لە گرتووخانەی جەلبوع لە باکووری ئیسرائیل ھەڵاتبوون.

دوێنێ دەستگیرکردنی چوار لە ھەڵاتووەکان راگەیەندرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın