سياسەت, جيهان

فەڵەستين داواى لە دادگاى سزای نێودەوڵەتيی كرد لەسەر "تاوانى جەنگ" لێپرسينەوە لەگەڵ ئيسرائيل بکات

نوێنەری ھەمیشەیی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ریاز مەنسوور: "بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئەوەیە کە دەستبەجێ ھەوڵی راگەیاندنی ئاگربەست بدەن".

Betül Yürük  | 19.05.2021 - نوێکردنەوە : 19.05.2021
فەڵەستين داواى لە دادگاى سزای نێودەوڵەتيی كرد لەسەر "تاوانى جەنگ" لێپرسينەوە لەگەڵ ئيسرائيل بکات

New York

نەتەوەیەکگرتووەکان - AA

نوێنەری ھەمیشەیی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ریاز مەنسوور، داوای لە دادگای سزای نێودەوڵەتیی کرد، لەسەر "تاوانەکانی جەنگ"، لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و غەززە، چالاکییە نایاساییه‌كانی نیشتەجێکردن، ھێرشەکانی بۆ سەر منداڵان، سڤیلەکان، خوێندنگە و ژێرخانی سڤیل، لێپرسینەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبکات.

ریاز مەنسوور لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجامیدا، ئاشكرایكرد، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، ٢١٣ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە کە ٦١یان منداڵن و حەوت ھەزار باڵەخانەش زیانیان بەرکەوتووە.

مەنسوور رایگه‌یاند: "بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە کە دەستبەجێ ھەوڵی راگەیاندنی ئاگربەست بدەن" و جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت دوای راگەیاندنی ئاگربەستەکە ھاوکاری مرۆیی خێرا بۆ ٥٠ ھەزار کەس بنێردرێت کە ناچاربوون خۆیان لە قوتابخانەکانی غەززە حەشار بدەن.

- "نه‌هاویشتنی هه‌نگاو له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی ئاسایشی لە بەرامبەر ھێرشەکانی ئیسرائیل، شه‌رمهێنه‌"

نوێنەری ھەمیشەیی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە سکرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه‌، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس کرد کە بانگەوازی گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی خێرا بۆ فەڵەستینییەکانی غەززە ئەنجامبدات و نه‌هاویشتنی هه‌نگاوی له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی ئاسایشی لە بەرامبەر لە دژی دوژمنکارییەکانی ئیسرائیلی بە "شه‌رمهێن" ناوبرد.

لەبارەی پەیوەندييەكەى سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو و باسکردنی ئاگربەست، ریاز مەنسوور گوتی: "ئەگەر ئیدارەی بایدن، فشار لە بەرامبەر کۆتاییھێنان بە ھێرشەکانی سەر خەڵکی فەڵەستین بەکاربھێنێت، ئەوە کەس ناتوانێت رێگریی لێبکات".

مەنسوور داوای لە دادگای سزای نێودەوڵەتیی کرد، لەسەر "تاوانەکانی جەنگ"، لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و غەززە، چالاکییه‌ نایاساییه‌كانی نیشتەجێکردن، ھێرشەکانی بۆ سەر منداڵان، سڤیلەکان، خوێندنگە و ژێرخانی سڤیل، لێپرسینەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبکات و بەبێ هێنانی ناو، ئەمريكاى بە رێگرتن لە لێپرسینەوە لە تاوانەکانی جەنگ تۆمەتبار کرد و رایگه‌یاند:

"دەست لە کاروباری دادگای سزای نێودەوڵەتیی وەرمەدە و رێگە بدە دادگاکە دەست بە لێپرسینەوە لەوە بکات کە کێ تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و تاوانباران بەرپرسیار بکات و بیانگه‌یه‌نێت به‌ سزای خۆیان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın